سەرچاوەیەک لە پۆلیسی #سلێمانی# هۆکاری شەڕە تەقەکەی بەیانی ئەمڕۆی ڕێکەوتی #25-06-2023# شەقامی شەست مەتری شاری سلێمانی ئاشکراکرد.
بەپێی سەرچاوەکە شەڕە تەقەکە لەنێوان چەند ئۆتۆمبیلێکی هێزێکی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاساییشی سلێمانی و پۆلیسی 104 بووە.
هەر بەپێی سەرچاوەکە، هۆکاری شەڕە تەقەکەش ئەوە بووە، کە هێزەکەی پۆلیس لێپرسینەوەیان لە هێزەکەی ئۆپەراسیۆنی ئاساییش کردووە، دوای ئەوەی ئۆتۆمبیلێکیان پێچەوانەی ئاڕاستەی شەقامی شەست مەتری ڕۆشتووە.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، دوای لێپرسینەوەکە، دەمەقاڵە لەنێوان کارمەندەکانی پۆلیس و ئاساییش درووست بووە و دواتر تەقەیان کردووە، بەهۆشییەوە دوو کارمەندی ئاساییش برینداربوون.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد، دوای ڕووداوەکە دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە و بۆ لێکۆڵینەوەش چەند کارمەندێکی هەردوو هێزەکە لەلایەن سەرووی خۆیانەوە بانگهێشتکراون و ئێستا دەستبەسەرن. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 537 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!