ناو: جەمال
نازناو: جەمال ڕەسوڵ بانیشاری
ناوی باوک: ڕەسوڵ حەمەڕەشید عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1956
ڕۆژی شەهیدبوون: #27-07-1983#
شوێنی لەدایکبوون: #خورماڵ# - گوندی بانیشار
شوێنی شەهیدبوون: کونە چەقەڵی پشت ئەحمەد ئاوا
=KTML_Bold=ژیاننامە=KTML_End=
جەمال ڕەسوڵ حەمەڕەشید عەبدوڵڵا ناسراو بە (جەمال ڕەسوڵ بانیشاری) ، ساڵی 1956 لە گوندی بانیشاری سەربە شارەدێی خورماڵ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری و ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، ساڵی 1983 شەهید بووە.
=KTML_Bold=خەباتنامە=KTML_End=
جەمال ڕەسوڵ، ساڵی 1978 بووەتە پێشمەرگەی مەفرەزەی عوسمان بانیشاری کە سەربە هێزی هەورامانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە، ساڵی 1980 ئەم مەفرەزەیە بووەتە بەتالیۆنی حەوتی هێزی هەورامان.
جەمال ڕەسوڵ بەشداری شەڕی سێ تەپان، شەڕی چیای شەرام، شەڕی شارباژێر، داستانی گردی بەوشی کردووە، گردی بەوش سەربە شارەدێی خورماڵە هێزێکی شەش کەسی پێشمەرگە کە لە (جەمال ڕەسوڵ- عوسمان بانیشاری- عابید فەرەج- ئەڵاکەرەم- مەهدی جەمە- کەمالی کاک ئەحمەد) پێکهاتبوون ڕووبەڕووی هێزێکی زۆری ڕژێمی #بەعس# کە یەک (فەوجی 180 کەسی) بوونەوە، لە سەرەتایی خۆرهەڵاتنەوە ڕووبەڕوویان وەستاوبوونەوە تا کاتی خۆر ئاوابوون بەبێ بوونی هیچ زیانێکی گیانی لەم شەش پێشمەرگەیە، بەڵام لەبەرانبەردا توانیوییانە 31 سەرباز و 2 ئەفسەری سوپای ئێراق بکوژن و 19 سەرباز و 3 ئەفسەری فەوجەکە دەستبەسەر بکەن.
ساڵی 1983 شەهید جەمال ڕەسوڵ پلەی سەرپەل و جێگری فەرماندەی کەرتی دووی بەتالیۆنی حەوتی وەرگرتووە، کە لەوکاتەدا شەهید ڕەحیم مەحەمەد (ڕەحیم بانیشاری) فەرماندەی کەرت بووە و عوسمان بانیشاری فەرماندەی بەتالیۆن.
لە ڕێکەوتی #27-07-1983# لە کونە چەقەڵی پشت ئەحمەدئاوا، لە ئەنجامی تۆپبارانی تۆپخانەکانی ڕژێمی بەعس بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، جەمال ڕەسوڵ و هاوسەنگەرێکی بەناوی (باسام هەورامی) شەهید بوونە و ڕەحیم محەمەد ساڵح (شەهید ڕەحیم بانیشاری) بەسەختی چاوی بریندار بووە. [1]