پزیشکان و پسپۆڕان ئاشکرای دەکەن، حەزی مرۆڤ بۆ هەندێک لە خۆراکەکان نیشانەی ماندوویەتی و دڵەکوتە و خەمۆکی و بوونی کێماسیێکە لە جەستەدا، بۆ نموونە، کاتێک حەزێکی زۆرت بۆ خواردنی شۆکۆلاتە، یاخود چپس هەیە، هۆکارەکە ئاسایی نییە.
یەکێک لە هۆکارەکانی حەزی زۆر و ناسرووشتی بۆ خواردنەکان کەمخەوییە. کاتێک مرۆڤ تووشی حاڵەتی کەمخەوی دەبێت، ئەو هۆرمۆنانە چالاک دەبن، کە پەیوەندییان بە مەیلی خواردن و هەستکردن بە برسێتییەوە هەیە. کاتێک وەکوو پێویست ناخەویت، جەستە بە شێوەیەکی ناسرووشتی هۆرمۆنی گرلین دەستەبەر دەکات، ئەم هۆرمۆنە حەزی خواردن زیاد دەکات.
هاوکات ئاستی هۆرمۆنی لیپتین، کە پەیوەندیی بە هەستی تێربوونەوە هەیە، لە جەستەدا کەم دەکات و مرۆڤ هەمیشە هەست بە برسێتی دەکات و لە ئەنجامدا کێشی لەشی زیاد دەکات.
پزیشکان جەخت لەوە دەکەنەوە، مرۆڤ تا ڕادەیەک دەتوانێت باڵانسێک لە حەزەکانی درووست بکات و بۆ تێکنەچوونی ڕەوشی تەندرووستی وا باشترە ڕادەست بە حەزەکانی نەبێت، بۆ نموونە کاتێک حەزی لە شۆکۆلاتەی شیرینە، شۆکۆلاتەی تاڵ بخوات. یاخود کاتێک حەزی لە خواردنێکی سوێرە، خواردنێک دەستنیشان بکات، کە بڕی خوێی زۆر نەبێت. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 431 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!