لە کاتی ڕاوێ گووی دێت
ئەگەر ڕاوکەڕێک پێویستی بەسەرئاو هەبێت و بیەوێت پێداویستییەکی بەجێ بهێنێت، هەندێجار لەوسەروبەندە کەروێشکێک یان ڕێویەک بە بەردەمیدا گوزەر دەکات، ئەویش تاپڕ و تفەنگ و تاژییەکانی لێ دوورە و لەبەر دەست بەئاو گەیاندنیش ناتوانێت بەقنگی ڕووتییەوە هەڵسێت و بچێت دەست بۆ تاپڕ و تفەنگەکەشی ببات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەکەسێکی تەمبەڵ و زەغتە و تەوەزڵ و گەمژە و کەودەن و کار فەرامۆشکەر لەکاتی هەڵسان بەکارێکی سەرەکی کارێکی لاوەکی دەبینەوە بەتەوسەوە بەمانە وتراوە: لە کاتی ڕاوێ گووی دێت.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 324 مرة