ناونیشانی بابەت: ئەو ئافرەتە حاجیەی کورد کە ماوەی سێ ڕۆژ بوو لە مەککە بێ سۆراخ بوو، تەرمەکەی دۆزرایەوە
ئافرەتێکی کورد بە ناوی عەیش شێخ عەبدوڵڵا، کە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج ڕووی لە وڵاتی سعودیە کرد بوو، بەڵام بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بوو لە شاری مەککە بێ سۆراخ بوو، تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
لەوبارەیەوە #وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی# حکوومەتی هەرێمی #کوردستان# لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاندووە، دوای ونبوونی لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرک و پێویستاتی حەج، ھەروەھا گەڕانی تیمە کارگێڕیەکانی پڕۆسەی حەجی کوردستان و ئەو کۆمپانیایەی کە یاوەری سەفەری کردووە، بە شێوەیەکی چڕ و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە شاری مەککەی پیرۆز، بە مەبەستی وەرگرتنی ھەواڵ و سۆراغکردن و دۆزینەوە، حاجی عەیش شێخ عەبدوڵڵا لەدایکبووی ساڵی 1959، خەڵکی دەڤەری پیران سەر بە پارێزگای ھەولێر بەمردوویی لە نەخۆشخانە دۆزرایەوە.
تیمەکانی حەجی کوردستان، سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانن بۆ ناشتنی تەرمی کۆچکردوو لە گۆڕستانی ( شرائع) لە شاری مەککەی پیرۆز . [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 609 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!