تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەشێوەیەکی چڕ و لە کەشە جیاوازەکانی وەرزەکانی ساڵ مەشقەکانی ڕاناگرێت و دەیەوێت دووبارە بە نازناوی خولی نایابی یانەکانی کوردستان شاد بێتەوە.
لە درێژەی ئەو ئامادەکاریانەی تیپەکەی یانەی پێشمەرگە کە سۆران سەلیم سەرپەرشتی مەشق و یەکە ڕاهێنانەکانی دەکات ، بە یارییەکی دۆستانە میوانداریان لە تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتوانی یانەی هەولێری قەڵا و منارە کرد.
ئەو یارییە لەسەر یاریگەی فەرماندەیی ڕۆژی هەینی #09-06-2023# بەڕێوەچوو تێیداو تازەپێگەیشتوانی یانەی پێشمەرگە پاڵپشت بە پلانەکانی ڕاهێنەریان توانیان بە ئەنجامی 4 - 2 گۆڵ بردنەوە دەستەبەر بکەن.
گۆڵەکانی یانەی پێشمەرگە لە ڕێگەی یاریزانان ( ڕەهەند غەفور بە دوو گۆڵ و سامی سەعید و مستەفا عودەی ) تۆمار کران .
[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 501 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!