#کەنگر# ڕووەکێکی خۆڕسکی وەرزی بەهارە، ئەم ڕووەکە لە میسر و یۆنانی سەردەمی کۆن هەبووە و خەڵکی ئەو سەردەمە سوودیان لێی وەرگرتووە و لە سەدەی 16ی زایینیش لە ئەوروپا کەنگر یەکێک لە ڕووەکە گرنگەکان بووە، کە تەنیا ئەو کەسانەی باری داراییان باش بووە، توانیویانە سوودی لێ وەربگرن.
کەنگر بۆ سووڕی خوێن بەسوودە، و خوێنیش پاک دەکاتەوە. ڕووەکی کەنگر خواردنێکی بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی کەم خوێنییان هەیە، ئەم ڕووەکە بۆ ئەو کەسانەی چەوریی جەرگیان هەیە زۆر بەسوودە و هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم، کە وزەیەکی زۆر بە جەستە دەدات.
سرووشتی کەنگر گەرم و وشکە، بۆیە وا باشترە لەگەڵ ماست کەڵک لە خواردنی وەربگری. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 492 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!