دەست لەچۆک وەرنان لەکاتی لێقەومانا، ئیشی پیاو نییە.
چۆک: ئەژنۆ
وەرنان: دەست پێداهێنان یان دەست لێدان، مرۆڤ لە ژیاندا تووشی کوێروەریی و نەهامەتیی دەبێت بەڵام دەبێت بەرگەی بگرێ. پەندەکە واتە: لەکاتی تەنگەتاویی و لێقەوماندا مرۆڤ نابێ دەست بە ئەژنۆیەوە بگرێت و چۆکدابدات بەڵکوو دەبێت بەرەوڕووی نەهامەتی ببێتەوە. [1]