دەرێی سەی هارە
دەڵێی سەگی هارە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (دەرێی سەی هارە) ، سەگ کە دووچاری نەخۆشیی هاری هات بۆ ماوەیەکی زۆر نزیکەی چل ڕۆژ هیچ ناخوات و لە ئاویش دەگەڕێتەوە و لێی دەترسێت، ئەگەر کەسێک بەدواوەی بێت کە تووشی ئاوهات هەڵدەگەڕێتەوە و پەلاماریش دەدات و گازیش دەگرێت بەمەش نەخۆشییەکەی دەگوازێتەوە، ئەو حاڵەتەی سەگی هار کراوە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی شەڕانگێز و شەڕفرۆش بە خەڵکی دەوترێت: دەرێی سەی هارە. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 272 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!