دنیا ببێتە بۆست، دوژمن نابێتە دۆست.
بۆست: مەبەست لە بستە (بست: بڕێکی پێوانەییە، مەبەست لەنێوانی پەنجەتووتە و پەنجەکەڵەیە) پەندەکە باسی پەیوەندی نێوان دۆست و دوژمن دەکات. واتە؛ ئەگەر نێوانی دۆست و دوژمن زۆر کەم ببێتەوە، بگاتە بستێک، هێشتا دوژمن نابیتە دۆست و جێگەی متمانە نییە. [1]