#پارتی دیموکراتی کوردستان#، بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای #کەرکووک# هاوپەیمانێتییەکی لەگەڵ شەش حزب و لایەنی ئیسلامی و چەپ و تورکمان درووستکرد و ئەمڕۆ ڕێکەوتی #07-08-2023# هاوپەیمانێتییەکە لە لقی کەرکووکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن تۆمار کرا.
هاوپەیمانێتییەکەی پارتی لەگەڵ هەریەکە لە حزبی ئیسلامی ئێراقی و حزبی سۆشیال دیموکرات (سۆسیالیست) و پارتی کرێکاران و ڕەنجدەران و پارتی گەلی تورکمان بە سەرۆکایەتی عیرفان کەرکووکی و پارتی برایەتی تورکمانی بە سەرۆکایەتی وەلید شەریکە پێک هێناوە.
لە دوا هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێراق پارتی توانی نزیکەی 50 هەزار دەنگ و دوو کورسی لە پارێزگای کەرکووک بەدەست بهێنێت.
هەریەک لە پارتی و دوو حزبە تورکمانییەکەی هاوپەیمانی پارتی لە دوای ڕووداوەکانی ڕێکەوتی #16-10-2017# ەوە بارەگایان لە کەرکووک نەماوە. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 372 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!