کار هەتا دەمرێ، لەبەر سێبەری نابێت.
کار: بە ساوای بزن دەوترێت کە تەمەنی دوو بۆ سێ مانگ بێت (فەرهەنگی خاڵ) لە کوردەواردا ئەو بزنانەی کە لە کۆتایی زستاندا دەزێن، یان بزنەکە دوو کاری دەبێت، شوانکارەکە بزنەکان دەباتە جێگەی تایبەت، تا لە خەم دەڕەخسێن، دواتر تێکەڵاوی بزنەگەلەکەی دەکاتەوە، واتە: مرۆڤ تا کۆتایی تەمەنی لەسەر بیروبۆچوونێک نامێنێت. [1]