بە مەبەستی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی کاراتێی منداڵانی یانەکانی کوردستان، یەکێتیی کاراتێی کوردستان نووسراوی فەرمی بە واژۆی (کۆڵنەدەر کەریم) سەرۆکی یەکێتییەکە ئاڕاستەی سەرجەم یانەکانی کوردستان کرد بۆ بەشداریان لەپاڵەوانێتی کاراتێی منداڵانی یانەکانی کوردستان. یەکێتییەکە بڕیاری داوە کە لە ڕۆژی هەینی داهاتوو ڕێکەوتی #04-08-2023#، لەنێو هۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگە یارییەکانی دەست پێبکات، هەروەک لە ڕێنماییەکانی هاتووە کە لە کاتژمێر 9:00 ی سەر لە بەیانی کۆبوونەوەی هونەری پاڵەوانێتییەکە ڕێکدەخرێت و دواتر و پاش دەستنیشانکردنی (کێشەکان -وەزن) یارییەکان دەست پێدەکات.
کێشەکان پۆلێنکراوە بە تەمەن و لە دایکبووانی 2010 و 2011 لە کێشەکانی (-35 کغم تا + 50 کغم) یاری دەکەن و هەروەک لە دایک بووانی 2012 و 2013 لە کێشەکانی (-30 کغم بۆ + 40 کغم) بەشداری دەکەن و لە دایک بوانی 2014 و 2015 دیاری کراوە لە کێشەکانی (-25 بۆ + 30 کغم) .
تیمی کاراتێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لەسەرجەم ئاستەکانی کوڕان و کچان بۆ کێشە جیاوازەکان بەشداری دەکات و ئامادەکاری تەواوی بۆ ئەو مەبەستەش کردووە .
[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 493 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!