بەداخەوە بارودۆخی دژواری کەرکووک بەهۆی شەڕکردن لەسەر بارەگای حزبی و ململانێی هێزە سیاسییەکانی ناو کەرکووک درێژەی کێشاوە و گەیشتە پێکدادان و بەریەک کەوتن و شەهید و برینداریش، کە ئەمانە قوربانیی بێباکی سیاسی و نیشتمانییە.
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# سێ رۆژە لەسەر هێڵە لەگەڵ حکومەتی عیراق کە پێویستە بەرپرسیارێتی نیشتمانی و حکومەتیی خۆی جێبەجێ بکات، تا ئاڵۆزییەکە سەر نەکێشێت بۆ بەریەک کەوتن و رژانی خوێنی هاووڵاتیانی کورد و پێکهاتەکان، بە پێچەوانەوە دەکرا بە لێکگەیشتن لەگەڵ پارت و حزبەکانی کەرکووکدا گرفتی بارەگا تەشەنە نەستێنێت کە ببێتە کێشەیەکی گەورە لە شارەکەدا، ئێستاش کاتی ئەوەیە سەرۆک وەزیران، کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراقیشە، راستەوخۆ بێتە ناو کێشەکەوە و لەگەڵ حکومەتی محەلی شارەکە و هێزەکانی سوپا و حەشد ئەم کێشەیە بنبڕ بکەن، ئەگینا وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەماوەری کەرکووک لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ئاشتی دانیان بە خۆیدا گرتووە. چاوەڕوانیشمان لە حکومەت و لایەنەکانی تری کەرکووکیش ئەوەیە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.[1]
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
2023/9/2