جەولەی دووەم لە قۆناغی دووەمی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان بەڕێوەچوون، لەو جەولەیەدا، لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر یاریگەی خۆی لە ناوچەی فەرماندەیی میوانداری لە لاوانی
#یانەی وەرزشی سیروانی نوێ#ی هاوشاری کرد.
یارییەکە لە کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی #22-08-2023# بەڕێوەچوو، دوایی یارییەکی بەهێز و کۆتایی هاتنی کاتی یاسایی و یەکسان بوونی هەردوو تیم، دواجار ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان و تێیدا و کوڕانی پێشمەرگەی سلێمانی پێشمەرگە ئاسا سەرکەوتنیان بەدەست هێناو بە ئەنجامی 4-3 گۆڵ ئەنجامەکەیان لەبەرژەوەندی خۆیان یەکلا کردەوە و گەیشتنە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان.
هەر لە ئەنجامی یارییەکانی ئەو جەولەیەدا، شۆڕیجە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە هەندرێنی بردەوە و ئارارات-یش خاکی کەرکووکی تووشی شکست کرد دوایی ئەوەی ئەنجامی یارییەکەیان بە 2-1 گۆڵ کۆتایی هات.
هەروەک سیروانی هەڵەبجەش لەسەر یاریگەی یانەی ئاشتی دووچاری شکستێکی قوورس هات دوایی ئەوەی بە ئەنجامی 6 گۆڵی بێ وەڵام یارییەکە لە بەرانبەر لاوانی یانەی ئاشتی دۆڕاند. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 480 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!