ناونیشانی بابەت: ڕۆمانی (#کچی دورگە بچکۆلەکە# ) و چەند سەرنجێک
ئامادەکردن: #ڕەزا شوان#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=520236&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی کچی دورگە بچکۆلەکە=KTML_Link_External_End=
ئەدەبی کوردیمان، لە نووسینی ڕۆمان بۆ گەورەساڵان، قۆناغێکی باشی بڕیوە. چەندین ڕۆماننوسی بە توانا و ناسراومان هەیە. چەندین شاکارە ڕۆمانی نایابمان هەیە کە لەسەر ئاستێکی جیهانی دان. بەڵام ڕۆمانی منداڵانمان بەنرخی نەبوونە، لە دو و سێ ڕۆمان تێناپەڕێت. دێینە سەر کرۆکی باسەکەمان، کە دەربارەی ڕۆمانی کچی دورگە بچکۆلەکەیە بۆ مێردمنداڵان. کە سەرەتایەکی بەهێزە بۆ بناغەدانانی ئەم ژانرە ئەدەبییە لە ئەدەبی منداڵانی کورد دا.
ڕۆمانی (کچی دورگە بچۆلەکە) لە نووسینی شاعیر و چیرۆکنووسی ناسراوی بواری ئەدەبیاتی منداڵان، مامۆستا (#ئەمین محەمەد# )ە، چاپی یەکەم #سلێمانی# 2022. لە چاپخانەی (بینایی) چاپکراوە. کە (500) دانەی لێ چاپکردووە.
ڕۆمانەکە (74) لاپەڕەیە. دابەشی حەوت بەشی کردووە. لەلایەن وێنەکێش (ئاڤار ئومێد)ەوە، وێنەی بەرگەکەی و بۆ هەر بەشێکیش وێنەیەکی ڕەنگاوڕەنگ یا زیاتری بۆ کێشاون. کواڵیتی وێنەکان مامناوەندین.
پاڵەوانی ڕۆمانی (کچی دورگە بچکۆلەکە) کچۆلەیەکی هەشت ساڵانە بۆ خۆشەویستی و نزیک لە زمانی منداڵانەوە، نووسەر ناوی (لولو)ی لێناوە. کە لە دورگەیەکی بچکۆلەی جوان و قەشەنگی بەهەشت ئاسایی، کە پڕە لە گوڵزار و نێرگزەجاڕ و گوڵە هێرۆ و وەنەوشە و گوڵاڵە سوورە، لە باخی میوە و سەوزایی، لە کێوی سەرکەش و بەفرین، پڕە لە کەروێشکی گوێ قوت و ئاسکەی نەخشین و سمۆرە و بەرخۆلە و گورگ، لە باڵندەی هەڵۆ و نەورەس و مراوی و قاز و قوڵینگ و چۆلەکە و پەنگین (بەتریق) لە خاڵخاڵۆکە و لە پەپوولە. دورگەکەکەش و ئاو و هەوایەکی سازگاری هەیە، دەکەوێتە نێو دەریایەکەوە، دەریاکەش پڕە لە ماسی ناوازە و لە کیسەڵ و قرژانگ و دۆڵفین و هەشتپێ و تیمساح و ماینی دەریایی و لە ئەستێرەی دەریای و.. هتد.. [1]