مەلێکمان هەیە، سپی پڕ لە خاڵ
دوازدە پای هەیە، سێسەد و شەست و پێنج باڵ
مەبەستی مەتەڵەکە دابەشکردنی کاتە بۆ ساڵ و مانگ و ڕۆژ، لە مێژوویەکی دێرینەوە مرۆڤایەتی ئەم جۆرە دابەشکارییەی کردووە، مەلێکمان هەیە، مەبەست لە کاتە، سپی پڕ لە خاڵ، مەبەست لە دابەشکردنی کاتە، دوازدە پای هەیە، مەبەست لە دوازدە مانگی ساڵە، سێسەد و شەست و پێنج باڵ، مەبەست لە ڕۆژەکانی ساڵە. وەڵام (کاتی مانگ، ساڵ و ڕۆژ) . [1]