هەر لەبەیانی هەتا ئێوارێ خۆڵ وەسەردەکا
ئێوارە بێگەردە بەرگی زیو لەبەردەکا
مەبەست لە گاسنی نیروئاموورە، (نیروئاموور: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ کێڵانی زەوی بەکاردێت) مەبەست لەو دەمە ئاسنە تیژەیە کە زەوی پێدەکێڵرێت، لە بەیانی تا ئێوارە زەوی پێدەکێلرێت و خۆڵاوی دەبێت، بەڵام دواتر کە کار تەواودەبێت، ئەو ڕەنگی زیویی و جوانە. وەڵام (گاسنی نیروئاموور) . [1]