یەک پێنج حەرفییە دووانی تیکرارە حەرفی ئەوەڵی شێوەی هەزارە
حەرفی دووەمی قەلبی دڵدارە حەرفی سێیەمی وەک برۆی یارە
نەفرە زۆرە نەفرە خوارە عومری زیادتر لە سێ هەزارە
مەبەستی مەتەڵەکە ناوچەی (ئەردەڵان) ە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە حەوت پیت پێکدێت، پیتی (ە) ی کوورت تێیدا دووبارەیە، هەروەها پیتی (ە) ی کوورت شێوەی خڕە و لە مەتەڵەکەدا بە هەنار چووێنراوە، هەروەها پیتی سێەمی (ڕ) وەک برۆی یار کەوانەییە، مێژووی درووستبوونی (ئەردەڵان) زیاتر لە سێ هەزار ساڵە. وەڵام (ئەردەڵان) .[1]