هەتا بایبەیت و بییەی بە ڕانا، قوورس دەبێ.
مەبەستی مەتەڵەکە تەشییە، (تەشی ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ ڕستنی خووری مەڕ و مووی بزن بەکاردێت) ، کابان کاتێک تەشی دەڕێسێت، کلکی تەشی بە ڕان دەخولێنێتەوە، بۆ ئەوەی کرداری ڕستنەکە ئەنجامبدات، هەروەها داوی ڕێسراوی تەشی، لەسەر کلکی تەشی هەڵدەکرێتەوە و قوورسی دەکات. وەڵام (تەشی) . [1]