جەنازە کەفتندەر دەشت هاموون
بێسەروپا بێگۆشت و بێخوون
جەنازە: تەرمی مرۆڤ. کەفتندەر: کەوتوو. هاموون: دەشت. مەبەست لە باگردێنە، (باگردێن ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ بانگێران بەکاردێت) باگردێن لەسەرباندا دادەنرێت، تەنیا لە وەرزی بارانباریندا بەکاردێت، مەتەڵەکە مەبەستی لەوەیە کە باگردێن وەک تەرمێکی بێگیان و بێخوێن وایە کە لە دەشتێکدا کەوتبێت. وەڵام (باگردێن) . [1]