مارێکم دیوە، بێ کلک و بێ سەر
لە دوو دانە کون، سەردێنێتەدەر
مەبەست لە بەنەخوێنی شرواڵە، (شرواڵ بەرگی خوارەوەی جلوبەرگی کوردییە) پزوویەکی هەیە، بەنەخوێنی تێهەڵدەکێشرێت، بۆ ئەوەی لەکاتی لەپێکردندا بەپێوە بووەستێت، لە مەتەڵەکەدا بەنەخوێن بە مار چووێنراوە بەڵام سەر و کلکی نییە. لە دوو کونانەوە سەردێنیتەدەر، مەبەست لە هەردوو سەری بەنەخوێنە کە لە کونی پزووی شرواڵەوە دێنەدەر. وەڵام (بەنەخوێنی شرواڵ) . [1]