مۆترە ئاوێکە بێ بەرق و بەنزین، نەکار ژاپۆن نەمونتاژی چین
سەد ساڵ کارئەکا بێ وەقفە و تەفسیر، بەبێ گازۆئیل، ڕۆغان و تەعمیر
بەرق: کارەبا. وەقفە: وەستان. تەفسیر: لێکدانەوە. ڕۆغان: ڕۆن: تەعمیر: چاکسازیی. مۆترە ئاوێکە بێ بەرق و بەنزین، مەبەستی لە دڵی مرۆڤە، کە بە قەدەر مشتی مرۆڤ دەبێت، بێ کارەبا و بەنزین بەردەوام کاردەکات، هەروەها درووستکراوی ژاپۆن و چین نییە، سەد ساڵ کاردەکات، بێ ئەوەی پێویستی بە ڕۆن و چاکسازی هەبێت. وەڵام (دڵ) . [1]