دوو کون لە خوارێ
کونێ لەسەرێ
بێ ئەو لە ماڵ ناچیتە دەرێ
شرواڵ مەبەستی مەتەڵەکەیە، (شرواڵ: بەشی خوارەوەی بەرگی پیاوانەی کوردییە)، دوو کون لە خوارێ، مەبەست لە دەرلینگی شرواڵە کە قاچی مرۆڤی پێدا دێتەدەر، کونێ لەسەرێ، مەبەست لە شرواڵە کە لەسەرەوە لە پێ دەکرێ، بێ ئەو لە ماڵ ناچیتە دەرێ، واتە: پیاوان تا شرواڵ لە پێ نەکەن، ناچنەدەر. وەڵام (شرواڵ). [1]