دەنگ و نوور دێ لە دوورەوە
لە پەردەی ڕەش و سوورەوە
نوور: ڕووناکیی. دەنگ و نوور دێ لە دوورەوە، مەبەست لە دەنگ و ڕووناکیی هەورەبرووسکەیە، کە سەرەتا ڕووناکییەکەی و دواتر دەنگەکەی دەگات، لە پەردەی ڕەش و سوورەوە، پەردە بۆ داپۆشینی شتێک بەکاردێت، لە مەتەڵەکەدا مەبەستی لە هەوری ڕەشە کە لە وەرزی بەهاردا دێت و ئاسمان دادەپۆشێت، سوور، مەبەست لە ڕەنگی هەورەبرووسکەیە لەناو هەورە ڕەشەکەوە دەردەکەوێت. وەڵام (هەورەبرووسکە) . [1]