جەولەی سێیەم لە قۆناغی یەکەمی یارییەکانی خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کوردستان بەڕێوەچوو، لە بەهێزترین یاری ئەو جەولەیەدا و لە شاری #کەرکووک# ، تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بوونە میوانی تازەپێگەیشتووانی یانەی شۆڕیجە کە یەکێکە لە تیمە ڕکابەرەکان.
یارییەکە لە کاتژمێر 4:00 ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە #02-09-2023# و بە فیکەی ناوبژیوان محەمەد عەبدول کەریم دەستی پێ کردوو هەر لە سەرەتاوە هەردوو تیم بە ڕکابەرییەکی بەهێز بینران و هێرش لە دوای هێرش ئەنجامیان دەدا بۆ سەر تۆڕی گۆڵی یەکدی تا ئەنجام لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلابکەنەوە، بەڵام بیرمەندی ڕاهێنەری پێشمەرگە و پلانەکانی بۆ ئەو یارییە و جێبەجێکردنی لەلایەن یاریزانە بەرگ شێرەکان توانیان ئەنجام لەبەرژەوەندی خۆیان بە کۆتابهێنن دوایی ئەوەی لە خولەکی 77 یاریزان سامی سەعید توانی گۆڵی یەکەم و تاکە گۆڵی یارییەکە تۆمار بکات و بەو سەرکەوتنەش کوڕانی پێشمەرگە بە کۆی 9 خاڵ لە لە کۆمەڵەی سێیەم سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر کردووە.
ئەمە و لە جەولەی چوارەمی یارییەکان تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە چاوەڕوان دەبێت و لە جەولەی پێنجەمدا و لەدەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی تازەپێگەیشتووانی #یانەی وەرزشی هەڵەبجە# لە شاری هەڵەبجەی شەهید.
[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 314 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!