ئەوە چەس، تامی زۆر خۆشە، زەوینی قرمز، مەردمی ڕەشە
وەلێ ئاسمانی بەڕەنگی سەوزە، بێچەوری و سالم غەزای خۆشە
چەس: چییە (فەرهەنگی خاڵ) ، قرمز: ڕەنگی سووری ئاڵ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، مەردم: خەڵک، وەلێ: بەڵام، غەزا: خواردن، مەبەستی مەتەڵەکە شووتییە، ناوی شووتی ڕەنگی سوورە و ناوکەکانی ڕەشن، لە مەتەڵەکەدا بە خەڵکی ناوی بردوون، هەروەها توێکڵەکەی ڕەنگی سەوزە و خواردنێکی بێ چەوریی خۆش و بەتامە. وەڵام (شووتی) . [1]