ناونیشانی پەرتووک: شیعر بۆ ترسنۆکەکان نییە
ناوی نووسەر: نیلس هاو
ناوی وەرگێڕ: #ئالان پەری#
وەرگێڕان لە زمانی: دانیمارکی
دەزگای پەخش: نووسیار
ژمارەی چاپ: چاپی دووەم
پەرتووکی (شیعر بۆ ترسنۆکەکان نییە) لە نووسینی شاعیری دانیمارکی (نیلس هاو) ە. پەرتووکەکە جگە لە کۆمەڵە شیعرێک چەند وتارێکیشی لە خۆگرتووە. وەک وەرگێڕی پەرتووکەکە لە سەرەتاوە دەڵێت ( شیعرەکانی، خەیاڵێکی فراوان و شێوازێکی تەنزئامێزانە بۆ ڕوانین لە مرۆڤی هاوچەرخ لەخۆ دەگرن. لەنێو شاعیرە سکەندەناڤییەکاندا تەنیا نیلس دەتوانێت بە شێوەیەکی سەیر بمانباتە نێو دەقەکانی خۆیەوە کە لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکان ورد دەبێتەوە و جار هەیە تاریک دەڕوانێت و جاروباریش بە تەنزەوە ئاگادارمان دەکاتەوە.)
=KTML_Bold=نموونەیەک لە شیعرەکانی:=KTML_End=
دەشێت مرۆڤ هەموو تەمەنی خۆی
بە یاوەریی وشەکان بەسەر ببات
بێ ئەوەی وشە ڕاستەکە بدۆزێتەوە.
وەکوو ئەو ماسییە بەستەزمانەی
ڕۆژنامەیەکی هەنگاریی تێوە پێچراوە
یەکەم: مردووە و
دووەم: هەنگاری تێناگات. [1]