جەولەی دووەم لە قۆناغی دووەمی خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کوردستان بەڕێوەچوو کە هەشت یانە تێیدا بەشدارە.
کاتژمێر 3:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە #21-09-2023# ، لە دووەم یاری خۆی لە جەولەی دووەمی یارییەکانی خولی تۆپی پێی تازەپێگەییشتوانی یانەکانی کوردستان، تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە میوانداری لە یانەی خاکی شاری #کەرکووک# کرد.
لەو یارییەدا تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە توانیان بە ئاستێکی بەرز ببینرێن دوایی ئەوەی بە ئەنجامی 4 گۆڵ بەرانبەر بە 1 گۆڵ بردنەوەیان بەدەست هێناو بەو ئەنجامەش هیوایان بۆ گەڕایەوە لەنێو ڕکابەرییەکانی کۆتایی و هەنگاوێکی گرنگیان بۆ قۆناغی داهاتوو نا.
گێمی یەکەمی یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات و پاشان و لە گێمی دووەم (سامی سەعید) یاریزانی تیمە بەرگ سەوزەکەی پێشمەرگە توانی سوپەر هاتریکی خۆی تۆمار بکات بە تۆمارکردنی هەر چوار گۆڵی یارییەکە.
بەو ئەنجامەش پێشمەرگەکان توانیان ببنە جێگەی تێڕامانی تیمەکان و جەماوەری ئامادەبووی یارییەکە و بچنەوە سەر ڕێگەی سەرکەوتنەکانیان.
[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 205 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!