خوناو دەرگەڵەیی دایکی ڕاگەیاندنکار #ناڵە سوپەر# دەڵێت: کچەکەی دۆخی تەندرووستی خراپە و لە زیندان نەیانبردووەتە نەخۆشخانە.
دایکی ناڵە سوپەر هەڕەشەی ئاشکراکردنی نهێنی و زانیاری نەبیستراو دەکات ئەگەر کێشەی کچەکەی چارەسەر نەکرێت.
خوناو دەرگەڵەیی دەڵێت ”تۆمەتیان بۆ کچەکەم درووستکردووە و بە شێوەیەکی نادادپەروارانە سزادراوە”.
دایکی ناڵە سوپەر کە بەگریانەوە قسەی بۆ بوار کرد، باسی لە خراپی دۆخی تەندرووستی کچەکەی کرد و وتی ”بەداخەوە دۆخی تەندرووستی کچەکەم زۆر خراپە و چەند ڕۆژێکە مانی لە خواردن گرتووە”.
خوناو دەرگەڵەیی، دەشڵێت ”نهێنی گەورەم لایە، ئەگەر کێشەی کچەکەم چارەسەر نەکرێت ئەوا هەمووی ئاشکرا دەکەم”.
دایکی ناڵە سوپەر، داوا لە بەرپرسانی حکومەت دەکات چارەسەرێک بۆ کێشەی کچەکەی بدۆزنەوە و بیبەن بۆ نەخۆشخانە. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 252 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!