#هەنجیر#ی وشککراو یەکێکە لە میوە سوودبەخشەکان، بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئارەزووی هەنجیری وشک دەکەن، هەر بۆیە وشک خواردنێکی بەتام و چێژە، چەندین سوودی گرنگیی هەیە کە دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک بڵاویکردووەتەوە.
1. دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەکان؛ بۆیە ڕۆڵی هەیە لە چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس و نەهێشتنی قەبزی، هەروەها گرنگە بۆ دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ (LDL) .
2. خۆپاراستن لە نەرمبوونەوەی ئێسک و ئێسکەنەرمە و کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان، چونکە دەوڵەمەندە بە هەموو ئەو کانزایانەی گرنگن بۆ ئێسقان وەک کالسیۆم و مەگنسیۆم.
3. پاراستنی تەندرووستی پێست، هێشتنەوەی بەگەنجی، ڕێگریکردن لە دەرکەوتنی چرچ و لۆچی.
4. سەرچاوەیەکی گرنگی ماددەی ئاسنە؛ بۆیە گرنگە بۆ خۆپاراستن لە کەمی ئاسن و کەمخوێنی و چارەسەرکردنیان بە تایبەت لە خانمان و منداڵان.
5. خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، لە ڕێگەی کەمکردنەوەی هەوکردن، چونکە دەوڵەمەندە کانزا و ڤیتامینەکان لەگەڵ ماددە دژە ئۆکسانەکان، کە ڕۆڵیان هەیە لە خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.
6. یارمەتیی کۆنتڕۆڵکردنی بەرزی فشاری خوێن دەدات بەهۆی بوونی بڕێکی باش لە کانزای پۆتاسیۆم.
7. یارمەتیی دابەزاندنی کۆلستڕۆڵی خراپ دەدات بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددە ڕیشاڵیەکان.
8. ڕێگریکردن و چارەسەرکردنی قەبزی.
9. بەسوودە بۆ چارەسەری لاوازی و کەمی کێش ئەگەر بڕێکی زۆری لێ بخورێت ڕۆژانە.
=KTML_Bold=هەندێک ڕێنمایی گرنگ:=KTML_End=
1. ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە پێویستە ڕۆژانە یەک بۆ 2 دەنک زیاتری لێ نەخۆن.
2. بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین (K) ؛ ئەو نەخۆشانەی دەرمانی دژەمەیینی خوێنی وەک وارڤاریین وەردەگرن پێویستە ڕۆژانە چەند دەنکێک زیاتری لێ نەخۆن.
3. لە خانمانی دووگیان و خانمانی شیردەر، پێویستە زۆری لێ نەخورێت لەبەر تەندرووستی کۆرپەلە و منداڵەکانیان.
4. لە کاتی ڕێجیمدا، پێویستە نەخورێت، لە کێتۆ دایت نابێ بە هیچ شێوەیەک بخورێت.
5. وێنەی هەموو خۆراکێک ڕەنگە هەندێک کەس پێیان نەکەوێت یان هەستیارییان پێیان هەبێت. [1]