لە ڕۆژانی زستاندا گۆڕانکاری بەسەر دۆخی دەروونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکدا دێت، کە لە ڕۆژانی زستاندا هەست بە تەمەڵی، شەکەتی، دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی دەکەن، بە چەند ڕۆتینێکی شەوان دەتوانیت دۆخی دەروونیت باشتر بکەیت.
1. کات دابنێ بۆ پشوو وەرگرتن، بۆ ئەوەی بخوێنیتەوە، گوێ لە میوزیک بگریت، میدیتەیشن یان ئەو ڕاهێنانانە ئەنجامبدەیت کە پشوو بەدەمارەکان دەدەن.
2. چالاکی جەستەیی ئەنجامبدە، تەنانەت ئەگەر نەڕۆیتە دەرەوەی ماڵیش ئەنجامیبدەیت، هەوڵبدە لەناو ماڵەکەتدا بکەیت.
3. گرنگیی بە جۆری خۆراکەکانت بدە، هەوڵبدە ئەو خواردنانەی دەیخۆیت ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین و کانزای تێدا بێت.
4. سیستمی خەوتنت ڕێکبخە، دەکرێت کوورتیی ڕۆژ و درێژیی شەو کاریگەریی لەسەر سیستمی خەوت درووستبکەن، بەڵام باشترە ڕێکی بخەیت.
5. گرنگیی بە خۆت بدە، وەکوو ئەوان شەوان گەرماوێکی گەرم بکەیت، ڕۆتینی شەوانی پێست و قژت هەبێت، یان ئەو چالاکییانە ئەنجامبدەیت کە کاریگەریی لەسەر گەشەکردنی خود دەبێت لە داهاتوودا.
6. بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەمبکەرەوە و لەبری ئەوە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەهێزبکە، بۆ ئێوارە خوانێک لەگەڵ هاوڕێکانت یان کەسە نزیکەکان کۆببنەوە و کاتی خۆش بەسەربەرن. [1]