بە هەتاوی سبەینان گەرم نەبمەوە، بە هی ئێواران گەرم نابمەوە.
لە کوردستان تینی هەتاو لە چێشتهەنگاوەوە تا نیوەڕۆیەکی گەرمە، بەڵام ئێواران ساردە، واتە: کەسێک لە سەرەتای گەنجێتیدا سامان کۆنەکاتەوە، لە کۆتایی تەمەنیدا هیچی پێناکرێت، یان بۆ کەسێک بەکاردێت کە لێی قەومابێت، بە بڕێک هاوکاری گەورە ڕزگاری نەبێت، بە هاوکاری کەم ڕزگاری نابێت. [1]