حاجی بەڕۆژووە، پیاز ئاو دەخواتەوە و ڕۆژووەکەی ناشکێت.
حاجی: پێگەیەکی ئایینییە، بە کەسێک دەوترێت لە چووبێتە حەج، ڕۆژوو: نەریتێکی ئایینییە، کەسی ئیماندار بە ڕۆژ نان ناخوات، مەتەڵساز مەتەڵەکە بەخێرایی دەردەبڕێت، بۆ ئەوەی سەر لە گوێگر تێکبدات، ئەگینا پیاز ئاو بخواتەوە، هەقی بەسەر حاجییەوە چییە کە بەڕۆژووە. وەڵام (پیاز ئاودەخواتەوە، حاجی بەڕۆژووە) . [1]