جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق وتی: زۆر گرنگە کەرکووکییەکان بچن دەنگی خۆیان بدەن و خەڵکی شارەکە دەتوانن بە دەنگی خۆیان دۆخی #کەرکووک# بگۆڕن، بۆیە کات ماوە بێن دەنگ بدەن.
د. #شاخەوان عەبدوڵڵا# لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: زۆر گرنگە ئەمڕۆ #18-12-2023# کەرکووکییەکان بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدان بکەن و بچنە دەنگدان و بەدەنگی خۆیان ناسنامەی شارەکە بپارێزن، چونکە دەنگی ئەوان کەمتر نییە لەو گوللانەی ڕووبەڕووی داعش دەیانتەقاند، بۆیە گرنگە ھەمووان بەشدار بن و دەنگ بدەن.
جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق وتیشی: بۆ پەڕڵەمانی ئێراق ڕەنگە کورسییەک جیاوازی زۆری نەبێت، بەڵام بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک یەک کورسی کاریگەریی زۆری دەبێت، بۆیە کاتی ئەوە ھاتووە خەڵکی کەرکووک بە دەنگی خۆیان دۆخی سەپێنراوی شارەکە بگۆرن.
دەشڵێت: کات ماوە و خەڵک دەتوانێت بێت دەنگی خۆی بدات، چونکە پێویستە گلەییەکانمان بخەینە لاوە و دەنگ بدەین، چونکە دەنگی ئێمە زۆر گرنگە بۆ ئەمڕۆی شاری کەرکووک. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 254 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!