کەی دێیتەوە؟
ئیتر بێتاقەتبووم لێرە
لەم شەقامە، لە وڵات و لەم ئەستێرە
وەرە گوڵێ
خۆت ئەزانی چەند سەرەڕۆم
نەیەیتەوە، منیش ئەڕۆم
کە ڕۆشتیشم
ئاهی من، نا
بەڵام ڕەنگە
دوعای دایکم وێرانت کا...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 90 مرة