#مەسرور بارزانی#، جێگری سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بەبۆنەی تەواوبوونی کارەکانی کۆنگرەی نۆیەمی #یەکێتی ئافرەتانی کوردستان# پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی زیبا تەها کرد کە دەنگی یەکەمی کۆنگرەکەی بەدەستهێنا.
=KTML_Bold=دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی:=KTML_End=
بەڕێز خاتوو زیبا تەها سکرتێری گشتیی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەم و هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی نوێی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکەم.
هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ ڕێکخراوەکەتان دەخوازم لە خەبات و تێکۆشانتاندا بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ئافرەتان و بەهێزترکردنی ڕۆڵ و پێگەیان لە کۆمەڵگە و داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان، لەم پێناوەشدا، هەموو هاوکاریی و پشتیوانییەکی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە. [1]
مەسروور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=