ڕۆژى شەممە #25-11-2023#، وەفدێکى باڵاى #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بە سەرۆکایەتى #بافڵ تاڵەبانی# و وەفدی یاوەرى لە مەکتەبى سیاسى، سەردانى مەکۆى سەرەکى # بزووتنەوەی گۆڕان#یان لە شارى #سلێمانی# کرد و، لەلایەن وەفدی باڵاى بزووتنەوەى گۆڕان بە سەرۆکایەتى #مستەفا سەید قادر# و وەفدی خانەى ڕاپەڕاندن و جڤاتى نیشتمانى پیشوازیان لێ کرا. لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکى گرنگ و هەستیارى پەیوەندیدار بە ژیان و گوزەرانى خەڵک و دۆسیەى سیاسى، ئیدارى و ئەمنى ناوچەکە و ئێراق و هەرێمى کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
پرسى یەکخستنى نێوماڵى کورد و ئامادەکردنى نەخشەڕێگایەکى هاوبەشى کوردستانى بۆ پەیوەندى و مامەڵەکردن لەگەڵ ئێراق و ناوچەکە و حکومڕانى هەرێمى کوردستان گفتوگۆى لەسەر کرا، هەروەک جەختکرایەوە لەو پەشێوى و ئاڵۆزیانەى لە ناوچەکە هەیە، هەوڵبدرێت کورد نەچێتە سەنگەربەندى نێوان لایەنە ناکۆکەکان و ئاساییش و ئارامى هەرێمى کوردستان و هاووڵاتییان لە هەر ئەگەرێکى نەخوازراو بپارێزرێت.
هاوکات دۆخى ژیان و بژێوى هاووڵاتییان و کاریگەرى قەیرانى دارایی لەسەر مووچەخۆران و مامۆستایان بەشێکى گرنگى کۆبوونەوەکەى پێکهێنا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەى #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و حکوومەتى ئیتیحادى بگەنە خاڵى هاوبەش و ڕێککەوتن بۆ چارەسەرى کێشەى پشکى هەرێم و دابینکردنى مووچە لە کاتى خۆیدا، ئەمەش لەپێناو دەستپێکردنەوەى پڕۆسەى خوێندن لە سنوورى پارێزگاکانى سلێمانى و #هەڵەبجە# و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بۆ چارەسەرى کێشەکانى تەندرووستى و کارەبا و خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان.
کۆبوونەوەکە، هەڵوەستەى لەسەر پرسى هەڵبژاردنەکان کرد، هەردوولا جەختیان کردەوە لەوەى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان لە وادەى خۆیدا ئەنجامبدرێت و ئاستەنگەکانى بەردەمى لاببرێن، بەتایبەت کە هەرێمى کوردستان لە بەردەم بۆشایی هەندێک لە دامەزراوە شەرعیەکانیدایە، هەروەها هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانیش لە کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و هەردوولا هاوڕابوون لە گرتنەبەرى ڕێوشوێنى پێویست تا هانى زیاتری هاووڵاتییانى کورد بدات بۆ بەشداریکردنى کارا لە پڕۆسەکەدا. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 247 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!