سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسیحییەکانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکات و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە ڕۆڵ و پێگەی مەسیحی و هەموو پێکهاتە ڕەسەنەکانی تر بەرز دەنرخێنێت و کار بۆ قووڵکردنەوەی خۆشەویستی و یەکترقبووڵکردن دەکات.
=KTML_Bold=دەقی پیرۆزباییەکە...=KTML_End=
جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) لە خوشک و برا مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و لە دڵەوە هیوای دڵخۆشی و جەژنێکی پڕ لە کامەرانییان بۆ دەخوازم.
هیوادارم ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیریی زیاتر لە وڵاتەکەمان و ئه و مێژووە درەوشاوەیەی هەرێمی کوردستان خاوەنێتی لە تەبایی و پێکەوەژیاندا، هەموومان پێکەوە گەشاوەتری بکەین. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە ڕۆڵ و پێگەی مەسیحی و هەموو پێکهاتە ڕەسەنەکانیتر بەرز دەنرخێنێت و کار بۆ قووڵکردنەوەی خۆشەویستی و یەکترقبووڵکردن دەکات، چونکە تەنیا بە هەماهەنگی و پێکەوەیی سەرکەوتنمان مسۆگەر دەکەین و هەنگاو بەره و داهاتوویەک دەنێین کە هەمووان خەونی پێوەدەبینن. [1]
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=