غەزەلی ناقیس
چ شەوێ بوو شەوی جومعە، کە شەوی زەلزەلە بوو!
شەوی سۆز و شەوی پڕسۆز و هەرا و مەشغەلە بوو!
چ شەوێ بوو کە چرای عەرزی بە فرمێسکی فەلەک
هەموو کووژانەوە، مەجلیس هەموو بێ مەشعەلە بوو!
مەشعەلی سوختەدڵان گەییە فەلەک، بۆیە لەوێش
دەستەدەستە مەلەکیش هاتنە عەزا، هەلهەلە بوو
خۆم و هەرچی هەمە کردم بە فیدای و ئەجەلیش
کەچی تەئخیری نەکرد، سەیری چ بێ حەوسەلە بوو!
دڵی ئێمە و دڵی عالەم وەکوو یەک ئاگری گرت
چاکە لەم مەرحەلەدا دڵ لە دڵان بێ گلە بوو
هێند پەرێشانە دڵی خانەخراپی «کامیل»
غەزەلی ناقیسە، ئەم جارە ببوورن پەلە بوو.
#سەید کامیل ئیمامی#
#دیوانی ئاوات# [1][2]