لە درێژەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی ئێراقی ئێوارەی ڕۆژی شەممە #25-11-2023# لە یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرانسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی #هەولێر# و #زاخۆ# ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە، لە گێمی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی هەردوو یانە توانیان ئاستێکی مامناوەند پێشکەش بکەن و چەندین هێرش بکەنە سەر یەکتری بەڵام گشت هەوڵەکان لەم گێمە بێ ئاکام بوو.
لە گێمی دووەمی یارییەکە یاریزانانی یانەی زاخۆ توانیان لە خولەکی 62ی یارییەکە گۆڵێک لە ڕێگەی یاریزان (موهەیمەن سەلیم) بە لێدانی سەر تۆماربکات، لە دوای ئەم گۆڵەش هەولێرییەکان هەوڵی ڕاست کردنەوەی ئەنجامی یارییەکەیان دەدا، لە بەرانبەریشدا لە خولەکی 71ی یارییەکە زاخۆ لە ڕێگەی (پاتریک مارسیلینۆ) گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ یانەکە تۆمارکرد، لە دوای ئەم گۆڵەش هەولێر چەند هێرشێکی بردە گۆڵی یانەی زاخۆ گشت هەوڵەکان بێ سوود بوو، بەم ئەنجامەش (2-0) گۆڵ بەسوودی زاخۆ تەواو بوو سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
#دهۆک# - نەجەف (1-0) گۆڵ
نەورۆز- ئەمانە (2-0) گۆڵ
[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 322 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!