=KTML_Bold=سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# پیرۆزبایی لە د. #عەلی قەرەداغی# دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمانان.=KTML_End=
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە #08-01-2024# #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د. عەلی قەرەداغی، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانان و هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتییەکە لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لەپێناو خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلانی ستەملێکراو لەنێویشیاندا گەلی کوردستان.
لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانان، سوپاس و پێزانیی خۆی و یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانانی بۆ پەیوەندیکردن و پیرۆزبایی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی دەربڕی.
لە شەشەمین کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمانان کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو، د. عەلی قەرەداغی بە دەنگی 91%ی بەشداربووانی شەشەمین کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمانان بەدەستهێنا و بە سەرۆکی یەکێتیەکە هەڵبژێردرا کە پێشتر یوسف قەرەزاوی تا ئەو کاتەی کۆچی دوایی کرد لەو پۆستەدا بوو. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=