تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی سۆران# لە کۆی ئەنجامدانی 14 یاری لەم وەرزەی خولی نایابی یانەکانی کوردستان خاوەنی 14 خاڵە و لە پلەی سێزدەهەمی خولەکە دێت، ئاست و ئەنجامی تیپەکە لەم وەرزە وەکوو پێویست نەبووە لە خولی نایابی کوردستان، یانەکە لە ئێستادا 2024 سەرقاڵی خۆئامادەکاری تەواوە بۆ یارییەکانی داهاتوو، هەر چەندە ڕاهێنەری یانەکە (کۆڤان نەزمی) و (زانا محەمەد)ی یاریدەدەری ڕاهێنەر وازیان لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە هێنا، کارگێڕیی یانەکە لە شوێنی ئەوان سەرەتا لەگەڵ کاپتن (بژار ئەکرەم) ڕاهێنەری پێشووی یانەی مەخمور لە گفتوگۆدا بوو، دواتر یانەکە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەری سووری (یونس سلێمان) ڕاگەیاند بۆ سەرپەرشتی کردنی مەشقی یانەکە لە یارییەکانی داهاتووی خولی نایابی یانەکانی کوردستان، کارگێڕیی یانەکە جگە لەم ڕاهێنەرە گرێبەستی لەگەڵ چەند یاریزانێکیش مۆرکردووە لەوانەش (فەرمان عوسمان لە #یانەی وەرزشی سەیدسادق#) و (عەلی جومعە لە یانەی قاسمی خولی ئێراقی) و (محەمەد هاوار لە #یانەی وەرزشی هەندرێن#)، یانەکە دەیەوێت لە قۆناغی دووەم تیپکە بە شێوەیەکی باشتر هەڵبستێنێتەوە.[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 299 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!