=KTML_Bold=بەرێز/ عبدالقادر بازرگان سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمانی=KTML_End=
=KTML_Bold=بەرێزان /ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی چاکسازی تورکمانی=KTML_End=
بەبۆنەی (17) ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان جوانترین پیرۆزبایی لە ئێوە و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین و، ھیوای بەردەوامیی و پێشوەچوونی زیاترتان بۆ دەخوازین لە کار و چالاکیەکانتان.
لەم بۆنەیەدا زیاتر جەخت دەکەینەوە لە سەر قووڵبوونەوەی گیانی برایەتی و پێکەوەژیانی نێو پێکھاتەکانی کۆمەڵگای کوردستانی و هاوخەباتی و تەبایی و یەکڕیزی گشت ھێز و لایەنە سیاسیەکان لەپێناو پاراستن و گەشەدان بە ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکانمان.
نەتەوەی تورکمان لە عێراق و لە هەرێمی کوردستاندا پێکهاتەیەکی گرنگە و بە دابینکردنی مافەکانی لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و کولتووریدا، دیموکراسی سەقامگیرترو پرۆسەی گەشەکردن برەوی زیاتر بەدەست دەخات.
هیواخوازین بە ھەموو لایەک بتوانین ئەو ھەماھەنگیە پتەوتر و بەھێزتر بکەین و درێژە بەکار و خەبات و تێکۆشانی ھاوبەش بدەین بۆ گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر سەرکەوتوو بن. [1]
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#26-05-2022#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=