بۆ #قوبادی جەلیزادە#
بۆنی گوڵ و ھەنگ و
بۆنی ژن و مەمک و
بۆنی حەرف و شیعری لێدێ.
بۆنی یاسا و
بۆنی دادپەروەری لێدێ.
زیندانییێکی ئازادە
لە کۆشکی خۆشەویستی
ناسینی ئارامییە،
گفتوگۆی چێژە
دادوەرە
لە بەخشینی کلیلی جوانی
بە شیعر و برادەرەکانی.
ناوی نووسەر: #باهۆز مستەفا# [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 179 مرة