لەنێو تۆدا،
گۆشەیەک هەیە
بارانی تێدا ناوەستێ.
لەنێو تۆدا،
گۆشەیەک هەیە
ئاگری تێدا ناکوژێتەوە.
لەنێو تۆدا،
جەنگێکی بەردەوام
لەنێوان ئاگر و باراندا هەیە
نە ئاگر دەتوانێ
باران بوەستێنێ و
نە بارانیش دەتوانێ
ئاگر بکوژێنێتەوە.
هۆزانەوان: #زانا خەلیل# [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 137 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!