وەک هەمیشە و بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە باری تەندرووستی یاریزانانی فێرگەکەیان، سەرپەرشتیارانی فێرگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە یاریزانانیان لەنێو خێزانەکانیان بەسەر دەکەنەوە.
ئەمه و بە مەبەستی هەواڵ پرسین و لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە باری تەندرووستی یاریزانێکی بەهرەمەندوو بێچووە شێریان، هەریەک لە (فریا حەمە حەمە صاڵح و فەرمان ئەحمەد) سەرپەرشتیارانی فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە (#پەیڕەو بەختیار#)ی یاریزانی تیمی بێچووە شێرانی فێرگەکەیان بەسەر کردەوە کە لە میانی خولێکی دۆستانە و لە کاتی یاریکردن تووشی پێکان هاتبوو.
هەروەک لەو سەردانەیان سەرپەشتیاری هونەری فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بە ناوی یانەکەیانەوە هیوای زوو چاک بوونەوەی بۆ یاریزانە بەهرەمەندەکەیان خواست و سڵاوی کارگێڕی یانەکەیانیان گەیاند بەو یاریزانەیان و پاڵپشتی یانەی وەرزشی پێشمەرگەیان بۆ دووپات کردەوە و ڕایان گەیاند کە وەک جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# هەمیشە لە وتەکانی دووپاتی دەکاتەوە کە یانەی وەرزشی پێشمەرگە هیی هەمووانە و بۆ هەمووانە و خزمەت بە چینی گەنج و لاوانی شارەکەشیان بە ئەرک دەزانن.
لە کۆتایش باوکی پەیڕەوی یاریزان بە ناوی خێزانەکەیان سوپاسی ئەو سەردانەی نوێنەرانی یانەکەیانی کردوو دووپاتی کردەوە کە یانەی پێشمەرگە هەمیشە لە دڵماندایە و بۆ خزمەتی چاو ناتروکێنین و ناوی بە بەرزی دەهێڵینەوە.[1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 279 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!