=KTML_Bold=بەڕێزان/ سەرپەرشتیاری گشتی و ھەڤاڵانی بۆردی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان..=KTML_End=
بەبۆنەی (23)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی کەناڵە ئازیزەکەتان دەکەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو لەهەموو روویەکەوە بەرەو پێش بچن.
کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی، کە بە بڕیار و سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆک مەسعوود بارزانی وەکو یەکەمین کەناڵی ئاسمانی لە ھەرێمی کوردستا دامەزرا، هەمیشە خاوەن پەیامی روون و راستگۆیانەی خۆی بووە و لەو تەمەنە پڕ بەخششەی توانیویەتی بە بەرنامە و پلانێکی رێکوپێک و بەگیانی بەرپرسانە و دڵسۆزانە خزمەت بەو بوارە بکات.
کەناڵیی ئاسمانی کوردستان، بە هەوڵ و کۆششی بێوچانی بەرپرس و میدیاکارانی توانیویەتی پیشەوەرانە مامەڵە لەگەڵ بابەت و هەواڵ و رووداوەکان بکات و لە ئاست ئەو ئەرک و کارە دابێت بۆ خزمەتکردن و جێ بەجێکردنی خواست و ویستی بینەران و هاووڵاتیان.
ڕۆڵ و کاریگەری میدیا لەو رەوشە هەستیار و گرنگەی ئەمڕۆ زۆر بایەخدارە، بەتایبەتیش میدیای بینراو، دیارە لەو رووەوەش (Ktv) هەمیشە شانبەشانی کەناڵەکانی دیکەی میدیایی لەخۆبردووانە و ماندوونەناسانە بە ئەرکی پیرۆزی خۆی هەستاوە کە مایەی رێز و دەستخۆشیە.
لەم یادەدا جەخت لەسەر گرنگی ئەرکی ئێوە و گشت کەناڵەکانی دیکەی میدیایی دەکەینەوە کە بەوپەڕی راستگۆیی و پیشەییانە و خەمخۆرنە لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە دابن بۆ
خستنەڕووی کێشە و کەموکوڕیەکان و قووڵکردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی و یەکڕیزی لە ناو کۆمەڵگەی کوردستانیدا.
جارێکی دیکە وێرای سوپاسگوزاری و دەسخۆشیمان پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی دەزگاکەتان وەک دامەزراوەیەکی میدیایی هاوچەرخ و پرۆفیشناڵ دووپات دەکەینەوە و، ئومێدەوارین هەر لەپێشکەوتن و سەرکەوتندابن. [1]
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
17ی کانوونی دووەمی 2022
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=