زگپڕ
1
کە پێمگوتی خۆشمدەوێێ
وەستا؛
سووڕی مانگانەکەت!
2
شیعرێکم بۆت نووسی،
هەرکە خوێندتەوە،
دووگیان بووی!
3
ناوێرم بەلاتا تێپەڕم..
بە شیعرەکانی منەوە،
بێزوو دەکەی.
4
لەنزیکتەوە،
نۆجار ناوم هێنای؛
سکت بوو بە نۆمانگ
5
لەشەوی منداڵ بوونتا،
پارچەیەک موزیکم بۆ ناردی.
کچیکت بوو ناوت نا؛
نەیژەن
6
نووکەیەکم بۆ کردی
مەمکەکانت،
بوون بە دوو کانی سپی
لێوڕێژ لە شیری چیایی.
7
لە دایانگە کۆرپەکەتم بینی
چاوەکانی لەچاوی،
تازەترین شیعرم دەچوو
ناوی نووسەر: #قوبادی جەلیزادە# [1]