باخچەی خەیاڵ
لە باغچەی خەیاڵ ڕوومەت گوڵ دەم گوڵ
وەک بەلبول دەفڕم لەو چڵ بۆ ئەم چڵ
نەرگس بە عەینی دوو چاوی کاڵت
کوڵمت وەک سێوە گوڵ لێوی ئاڵت
لەبەر چاوەزار دەیڵێم بە سروە
مەمکت هەنارە پەیوەندی سەروە
سەرچاوە: #دیوانی حەقیقی#
هۆزانەوان: عەباسی #حەقیقی# [1] [2]